٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرمان میرزا بەگ بۆ KDP: خەڵک دەنگ بە لیستەکەی سەرۆک بارزانی دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info- کەسایەتیی دیار و بریکاری میری ئێزدییان دەڵێت، تەنیا پارتی و سەرۆک بارزانی لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناڤیندا پشتیوانیی دۆزی پێکهاتەکانن و بە جیددی کار بۆ پێکهاتەکان دەکەن.

هەرمان میرزا بەگ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەو کاتەی داعش هات، هەموو پێکهاتەکان و بە تایبەت ئێزدییەکان کەوتنە بەر شاڵاوی تیرۆری داعش و شنگال لە لایەن داعشەوە داگیر کرا، کە سەرۆک بارزانی لە سەنگەرەکان مایەوە تاوەکوو شنگال ڕزگار نەکرا نەگەڕایەوە". 

''هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان کاتێک کەوتنە بەر پەلاماری داعش، هەموویان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد و هەرێمی کوردستان دەرگایان بۆ واڵا کردن، خەڵک ئەمەی لەبیرە چۆن سەرکردایەتیی کورد و خودی جەنابی سەرۆک بارزانی پشتیوانی بۆ هەموو خەڵکی عێراق دەربڕی، بۆیەش خەڵک دەنگ بە لیستەکەی سەرۆک بارزانی دەدەن''. هەرمان وای گوت. 

ئەوەشی خستە ڕوو: "خەڵک دەزانن تەنیا پارتییە خزمەتی خەڵک دەکات و پشتیوانیی ئاوەدانی و برایەتی و پێکەوەژیانە لە نێوان هەموو گەلانی عێراقدا، بۆیە خەڵک ئاواتەخوازە پارتی دەسەڵاتی هەبێت، چونکە پارتی واتامخزمەتکردن بە خەڵک". 

 

کـــاروان بــــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار