٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوزاد ھادی: لیستی پارتی لە نەینەوا ھەر بە لیستی یەکەم دەمێنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سێمێلی پارێزگای دھۆک کەرنەڤاڵی جەماوەری شنگال بۆ پشتیوانی لە لیستی ١٩٧ی پارتی بەڕێوەچوو تێیدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوای پارتیش گوتی: لیستی پارتی لە نەینەوا ھەر بە لیستی یەکەم دەمێنێتەوە و خەڵکی شنگالیش وەفاداربوونە بۆ رێبازی بارزانی.

نەوزاد ھادی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی نەینەوای پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سوپاسی دڵسۆزی خەڵکی شنگال دەکەین بەرامبەر بە پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، خەڵکی شنگال بەھۆی کارەساتەکانی بەسەریان ھاتووە زەحمەتی زۆریان کێشاوە لە ئاوارەیی و دەربەدەری، ھەرچەندە ژیانی نێو کەمپەکان ئاسان نییە، بەڵام ھاووڵاتییانی شنگال وەفاداربوون و ئامادەنەبوون بگەڕێنەوە، شنگال ھەر بە دڵسۆزی دەمێنێتەوە بۆ ڕێبازی بارزانی.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی:  لیستی ئێمە لیستی سەرۆک بارزانییە بۆ خزمەتکردنی شنگال و ھەموو ناوچەکانی دیکە، لیستی ١٩٧ی پارتی لیستی یەکەمە لەسەر ئاستی نەینەوا، چونکە لیستی پارتی و سەرۆک بارزانییە، لیستی پارتی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی سەرۆک بارزانییە لەوانەش گەڕانەوەی خەڵکی شنگال.

ھادی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد:  سەقامگیری و ئاوەدانی شنگال و شنگالییەکان لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت، لیستی ١٩٧ی پارتی ھەر بە لیستی بەھێزی نەینەوا دەمێنێتەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی نەینەوا و کاندیدانی پارتیش ھەموویان کەسانی لێھاتوون بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار