٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دواکەوتنی شوقەکانی کرێنشینان لەبەرژەوەندی ئەوان دایە

سەرچاوە: KDP.info

دەستەی گشتی وەبەرھێنان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان شوێن بۆ دروستکردنی شوقەی کرێنشینان تەواو بووە و دواکەوتنی پڕۆژەکەش لەبەرژەوەندی ھاووڵاتییان و کرێنشینانە.

بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان شوێن بۆ دروستکردنی شوقەکانی کرێنشینان تەواوبووە، ڕاستە بڕیاربوو لە ناوەڕاستی ئەمساڵ دروستکردنی ئەو شوقانە جێبەجێ بکرێن، بەڵام ھەندێ ھۆکار بوونەتە ھۆی دواکەوتنی پڕۆژەکە و دواکەوتنەکە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییانە.

گوتەبێژی دەستەی گشتی وەبەرھێنان دەشڵێت: سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەت سەرۆکی حکوومەت ئەوەیە ھاووڵاتییان زیاتر سوود لەو یەکانە وەربگرن و بە نرخێکی زۆر ھەرزان و قیستی درێژخایەن پێیان بدرێت، لەبەر ئەوەیش بەردەوام لە ھەوڵداین وەکو دەستە کێبڕکێ دروست ببێت لەنێوان وەبەرھێنەران بۆ دروستکردنی ئەو یەکانە، ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ئەوەیە بە نرخی زۆر ھەرزان و قیستی کەم و درێژخایەن ھاووڵاتییان سوودمەندبن.

بەرگەشت ئاکرەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بە دڵنیایەوە ساڵی نوێ دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی یەکەکانی کرێنشینان دەکرێت و لە ھەموو ناوچەکان ڕێوشوێنی یاسایی و کارگێڕی گیراوەتە بەر و شوێنیش ئامادەیە، بەڵام دەمانەوێ ئەو دواکەوتنە لە بەرژەوەندی خەڵکی کرێنشین و ھەژار دابێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار