٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تارا سامی: پارتی کار بۆ سەقامگیری و ئاوەدانی کەرکووک دەکات

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی لیستی ١٩٧ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەردەوام دەبین لەسەر ھەڵوێستەکانمان بەرامبەر بە خەڵکی کەرکووک و لە چوار ساڵی داھاتوو پارتی لە کەرکووک کار بۆ سەقامگیری و ئاوەدانی دەکات.

تارا سامی، کاندیدی  ژمارە ٢٤ی پارتی لە مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێمە کاندیدی پارتین لەسەر لیستی ١٩٧ بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، چونکە بەشێکی سنوورەکە لەڕووی ئیدارییەوە دەکەوێتە سەر پارێزگای کەرکووک،  بە تایبەتی لە دەڤەری سەرگەڕان، داوا لە دەنگدەرانی ئەو سنوورە بە گشتی و بە تایبەتی کەرکووک دەکەم ڕۆژی ھەڵبژاردن بەشداری بکەن و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی و کاندیدەکانی بدەن.

کاندیدەکەی پارتی گوتی: خزمەتگوزاری لە ناوچە کوردییەکان زۆر کەمە و جیاوازی زۆر دەکرێ لەنێوان ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک، چونکە لە ھەندێ ناوچە پڕۆژەی زۆر جێبەجێ دەکرێت و لە ناوچە کوردنشینەکان کەمترین پڕۆژەی جێبەجێکراوە،  پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگا ئەو جیاوازییە ناھێڵێ چونکە پێویستە عەدالەت ھەبێت لە دابینکردنی خزمەتگوزاری.

تارا سامی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێمە وەک کاندیدێکی پارتی لە کەرکووک پەروەردەی ڕێبازی پیرۆزی بارزانین و پارتی و بارزانی شۆڕشێکیان لەسەر کەرکووک داناوە و ئامادەنەبوون دەستبەرداری کوردستانیەتی کەرکووک بن، بە ھەمان سیاسەت ئێمەش خزمەتی خەڵکی پارێزگاکە دەکەین بەبێ جیاوازکردن لە نێوان پێکهاتەکان، گەڕانەوەی ئارامی و دابین کردنی خزمەتگوزاری ئەرکی لەپێشینەی ئێمە و فراکسیۆنی پارتی دەبێت لە چوار ساڵی ئایندەدا.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار