٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵح حەیدەر: کێشەی گواستنەوەی دەنگدەران چارەسەر کرا

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی لە شێخان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بانگەشەی ھەڵبژاردن بەرەو کۆتایی دەچێت و بە ھەوڵی پارتی کێشەی گواستنەوەی دەنگدەران چارەسەرکراوە، بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوون بەشداری دەنگدان دەکەن.

ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:
بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: بانگەشەی ھەڵبژاردن بەرەو کۆتایی دەچێت و لە چەند ڕۆژی داھاتوو زۆرترین چالاکی بەڕێوەدەچن و بە چەند ئاھەنگێکی جەماوەری لە سنووری پارێزگای نەینەوا پارتی کۆتایی بە پرۆسەی بانگەشە دێنێ، بێگومان بەپێی ئەو پلانەی ھەمانە بۆ ھەڵبژارن بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کراو چاوەڕێی بەرھەمین لە ڕۆژی ھەڵبژاردن.

بەرپرسەکەی پارتی لە نەینەوا گوتی:  ئێمە لە سنووری شێخان ٦٠ ھەزار دەنگدەرمان ھەیە و بەپێی یاسای ھەڵبژاردن ئەوانەی ئاوارەن دەبێت ڕۆژی ھەڵبژاردن بگەڕێنەوە شوێنی پێشووی خۆیان و لەوێ مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوەش ئاستەنگی پەیداکردووە.
ساڵح حەیدەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بە ھەوڵی پارتی دیموکراتی کوردستان کێشەی گواستنەوەی دەنگدەران بۆ بنکەکانی دەنگدان چارەسەر کرا، ھەرکەسێک بیەوێ بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان ھۆیەکانی گواستنەوەی بۆ دابین دەکرێت و ھەموو ئاسانکارییەک بۆ دەنگدەرانی سنوورەکە دەکرێت تا بێبەش نەکرێن لە پرۆسەی دەنگدان.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار