سێ به‌ربژێری پارتی: چیتر لە كه‌ركووك عه‌سكه‌رتاریه‌ت قبوڵ ناكه‌ین

سێ به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك باس له گرنگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ن و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن: به‌ربژێرانی پارتی پێشمه‌رگه ئاسا سه‌نگه‌ری كوردایه‌تیان گرتووه و ئاماده‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن.
تارا سامی ساڵه‌یی، كاندیدی ژماره 24ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: دڵنیاتان ده‌كینه‌وه سه‌ركه‌وتنی پارتی نزیكه له كه‌ركووك تا دێت ئاستی جه‌ماوه‌ری و پشتیوانی له پارتی و به‌ربژێره‌كانی فراوانتر ده‌بێت ته‌نیا پارتییه ڕێگری ده‌كات له‌و عه‌سكه‌رتاریەتەی له‌شاری كه‌ركووك هه‌یه، به پشتیوانی جه‌ماوه‌ری كه‌ركووك چاوه‌ڕوانی ده‌رەنجامی باشین و پشتیوانیێکی زۆر گه‌وره له لیستی 197 پارتی ده‌كرێت له شاری كه‌ركووك.
رایشیگه‌یاند: ئیتر بازگه قو سه‌نگه‌رمان له‌ناو كه‌ركووك ده‌بێت و ڕێگری ده‌كه‌ین له‌و ئاراسته شۆڤێنییه‌ی ده‌یه‌وێت كه‌ركووك ته‌عریب بكات، ئێمه وه‌ك پارتی چۆن ئاڵای كوردستان‌مان هێنایه‌وه بۆ كه‌ركووك ئاواش ده‌ست له‌ناو ده‌ستین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه.

پارێزه‌ر ئاهه‌نگ ئه‌نوه‌ر كاندیدی ژماره 30ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستاتن گوتی: پارتی سازش له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كه‌ركووك ناكات، له پێناو كه‌ركووك قه‌د ئاماده نه‌بووه بچێته هیچ ڕێکكه‌وتنێكه‌وه كه زیان له شاره‌كه بدات، وه‌ك به‌ربژێرانی پارتی به‌ڵێن بۆ سه‌رۆك بارزانی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه داكۆكیكاری سه‌رسەختی كه‌ركووكیه‌كان بین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین ڕێگا نه‌ده‌ین چیتر به‌ناوی كه‌ركووكه‌وه سه‌ودا و كڕین و فرۆشتن به ده‌نگیانەوە بكرێت ده‌بێت كه‌ركووكیه‌كان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن تا خزمه‌تیان بكه‌ن.
ڕایشیگه‌یاند: به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك خه‌ڵك ئه‌وه‌نده دڵخۆشه .. ئومێد گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵك كه ڕێگری بكرێت له‌و عه‌سكه‌رتاریه‌تەی له شار هه‌یه و وه‌ك پارێزه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵێن ده‌ده‌م له‌ڕووی یاساییه‌وه تۆڵه‌ی شه‌هیدانی حەویجە بكه‌ینه‌وه.

ئه‌ندازیار ئه‌سما ئه‌مین كاندیدی ژماره 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: تا دێت ئاستی جه‌ماوه‌ری پارتی له شاری كه‌ركووك فراوان ده‌بێت، پارتی له رۆژی 18ی مانگ قسه‌ی خۆی ده‌كات له شاره‌كه، له‌و ڕۆژه‌دا به‌شكۆوه سه‌ركه‌وتن ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی پارتی له كه‌ركووك باره‌گای نه‌بووه خه‌ڵك هه‌ر ده‌یانگوت كورد نه‌گەڕاوه‌ته‌وه، پارتی ئاوا پێناسه ده‌كرێت، ئه‌ركمان بۆ كه‌ركووك زۆر قورس ده‌بێت، له‌لایه‌ك ده‌بێت ئیداره‌ی خراپی شاره‌كه ڕاست بكه‌ینه‌وه له‌لایه‌كی دیكه ده‌بێت خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌وه‌ی بۆ پارتی ده‌كرێت له شاره‌كه بێ وێنه‌یه، خه‌ڵكی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش ده‌نگ به پارتی ده‌ده‌ن.




