٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەکبەر حەیدەرخان: لە خانەقین خەڵک متمانەیەکی زۆری بەپارتی ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین __ KDP.info  بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی: خەڵکی خانەقین دڵسۆز و نیشتیمان پەروەرن  و متمانەیەکی زۆریان بە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەیە و ئومێدەوارن پارتی سەرکەوتن بەدەست بێنێت و خزمەتیان بکات، بۆیە خەڵک بەپەرۆشە بۆ گەڕانەوەی پارتی بۆ ناوچەکە.

بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، ئەکبەر حەیدەرخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە و چەند نزیک دەبینەوە زیاتر گەرموگوڕتر دەبێت، ئێمە ئەم جارە گەشبینین خەڵک بەشداری لە ھەڵبژاردن بکات و دەنگ بە لیستی پارتی بدەن، چونکە ئەو خەڵکە حەماسەتێکی پێوەدیارە و خەڵکی نیشتیمان پەروەرن و دڵسۆزییان بۆ خاک و نیشتیمان زۆرە، ڕەنگە خەڵکێکیش ھەبێت گلەیی ھەبێت، گرنگ بەشێوەیەکی گشتی زۆر باشە و پێمان وایە دەنگی باش بەدەست دێنین.

ئەکبەر حەیدەرخان گوتیشی: لە سنووری خانەقین سەرەڕای ئەو ھەموو تەعدا و نەھامەتییەی لەماوەی چەند ساڵە بینیویانە خەڵک دڵسۆزە و دەچنە سەر سندوقی دەنگدان و کاندیدانی پارتی ھەڵدەبژێرن، چونکە خەڵکی پارتی لە خانەقین بە ئیرادە و نەتەوەیین و لە سەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانین، بۆیە خەڵک بەپەرۆشە لە خانەقین پارتی دەسەڵاتدار بێت و بگەڕێتەوە بۆ خانەقین چونکە بڕوای زۆریان بە پارتی ھەیە دەزانن داکۆکی لە مافی خەڵک دەکات و ھیچ کات سازش لە سەر مافی گەلی کورد ناکات، ھەر بۆیە بەپەرۆشن پارتی لە خانەقین بارەگاکانی خۆی وەربگرێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ شارەکە و دەوروبەریشی.

دەشڵێت: ڕێککەوتن لەگەڵ ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کراوە بۆ ئەوەی پارتی بە یەک پاکێج بارەگاکانی خۆی وەرگرێتەوە، بۆیە دوای کەرکووک چاوەڕێ دەکرێت پارتی لە خانەقین تا شنگال سەرجەم بارەگاکانی خۆی وەربگرێتەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار