٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماموستا ئەیاد خورشید: خەڵکی کەرکووک بە ورەیەکی بەرزەوە ئامادەن بۆ ھەڵبژاردن و دەنگدان بە لیستی ١٩٧ی پارتی

سەرچاوە: KDP.info


کەرکووک_KDP.info_  بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زانکۆ لە کەرکووک گوتی: ھیچ شتێک  خەڵکی کەرکووک لە بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن سارد ناکاتەوە و بەپەرۆشن ڕۆژی ھەڵبژاردن بێت  و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن، چونکە دەزانن پارتی خاوەن دۆز و پڕۆژەی نەتەوەییە و دەیانەوێت پێکەوەژیان لە کەرکووک بەردەوام بێت.

ماموستا ئەیاد خورشید، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زانکۆ لە کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:  خەڵکی کەرکووک زۆر بەپەرۆشە ڕۆژی ١٨/١٢ بێت، چونکە نەیاران و شۆڤێنییەکان دەیانەوێت ئەو ھەڵبژاردنە نەکرێت و ترسیان لە ھەڵبژاردن ھەیە، بەڵام خەڵکی خۆمان بە ورەیەکی بەرزەوە خۆیان ئامادە کردووە و دەیانەوێت لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدان ئیدارەی ئێستا بگۆڕن و جارێکی دیکە دەسەڵات بۆ کورد بگەرێتەوە، بۆیە داواکاری ئەوان بۆ ئەوەی خەڵک ساردکەنەوە لە ھەڵبژاردن کاریگەری نابێت، خەڵک ھۆشیارە و چاوی لە گۆڕانکارییە، پارتی گەڕاوەتەوە جارێکی دیکە دەسەڵات بگرێتە دەست بۆ ئەوەی خزمەتی ئەوشارە بکات.
ماموستا ئەیاد خورشید گوتیشی: چەند لە ھەڵبژاردن نزیک دەبینەوە خەڵک زیاتر بەجۆش و خرۆشترەوە پشتگیری و پشتیوانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و ھەمووان ڕوویان لەپارتییە، چونکە دەزانن پارتی خاوەن دۆز و پڕۆژەی نەتەوەییە، لەماوەی ئەو شەش ساڵە لە کەرکووک ڕۆژانە خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی پارتی بوون، ئێستا گەڕاوەتەوە بەپەرۆشن ڕۆژی ھەڵبژاردن بێت و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زانکۆ لە کەرکووک ڕوونیشی کردەوە: خەڵکی کەرکووک دەیانەوێت ئەمجارە لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدان پارتی بکەنە دەسەڵات بۆ ئەوەی پێکەوەژیان لە کەرکووک پارێزراو بێت و ھەمووان پێکەوە لە کەرکووک بژین و تەعدا لە کەس نەکرێت و ئیدارەکە بەشێوەیەکی شەرعی بگۆڕن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار