٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵکی کەرکووک دەیانەوێت لەڕێگەی دەنگدان بە پارتی ئیدارەی ئێستا بۆ ئیدارەیەکی شەرعی بگۆڕن

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_ کاندیدی ژمارە ٨ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: خەڵکی کەرکووک زۆر بەپەرۆشن بۆ ئەوەی ڕۆژی دەنگدان بێت و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن و لەڕێگەی پارتی ئەو ئیدارە ناشەرعییە بە ئیدارەیەکی شەرعی بگۆڕن.
شۆخان حەسیب شوانی، کاندیدی ژمارە ٨ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بانگەشە بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک زۆر باش بەڕێوە دەچێت، ئێمە بەردەوام لە ناو خەڵکداین و پێشوازییەکی زۆر باشمان لێ دەکەن و پشتگیری لە کاندیدانی پارتی دەکەن، چونکە سەرەتا بەو شێوەیە نەبوو، خەڵک ھەندێک بێ ھیوا بوو، ئێستا خەڵک بە ورەیەکی بەرزەوە دەیانەوێت بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە کاندیدانی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
شۆخان حەسیب گوتیشی: خەڵکی خۆمان لە کەرکووک زۆر بەپەرۆشن و دەیانەوێت بۆ ھەموو لایەک بیسەلمێنن کورد لە کەرکووک زۆرینەیە و دەسەڵات جارێکی دیکە بۆ کورد دەگەڕێتەوە و ئەو ئیدارەیەی چەندین ساڵە تەعدا لە کورد دەکات بیگۆڕن بە ئیدارەیەکی شەرعی ئەویش لەڕێگەی ھەڵبژاردنەوە، بۆیە گەرموگوڕی زۆر بە خەڵکەوە دیارە، نەک تەنھا کورد بگرە پێکھاتەکانی دیکەش پشتگیری لە پارتی دەکەن، بۆیە ئومێدێکی زۆرمان ھەیە ئەمجارە پارتی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنێت.
ئەو کاندیدەی پارتی باسی لەوەش کرد، خەڵکی کەرکووک گەیشتۆتە قەناعەت وەک چۆن گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک کاریگەری زۆری دروست کرد و وای کرد خەڵک بەپەرۆشبن بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن بەھەمان شێوە دەیانەوێت پارتی بچێتە دەسەڵات و لەو ڕێگەیەوە خزمەتی خەڵک و شاری کەرکووک بکات، بۆیە ھەمووان ئاواتە خوازن پارتی لە کەرکووک ببێتە دەسەڵاتدار و خزمەتی ئەو شارە بکات.

بلند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار