٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو وەنەوشە فەتاح گلێجالی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (وەنەوشە فەتاح گلێجالی) کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێز/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (وەنەوشە فەتاح گلێجالی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (وەنەوشە فەتاح گلێجالی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٩ی کانوونی یەکەمی٢٠٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار