بەرپرسی لقی سێ: هۆكاری پشتگیری زۆری خهڵكی كهركووك له پارتی بۆ KDP ئاشكرا دهكات

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەڵێت، بە ھۆی خەبات و خزمەت و سازشنەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر مافەکانی خەڵکی خۆشەویستی شاری کەرکووک و کوردستانیبوونی ئەو شارە، پشتگیریکردن لە لیستی ١٩٧ی پارتی بەردەوام لە زیادبووندایە.
محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پارتی دیموکراتی کوردستان پارێزەری نیشتیمان و کەرکووکی دڵی کوردستانە و ھیچ کات سازشی لەسەر کوردستانیەتی کەرکووک و یەک بستی خاکی کوردستان نەکردووە، بۆیە خەڵکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر بەردەوام پشتگیریی خۆیان بۆ پارتی و لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەردەبڕن، کە لیستی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانە".
محەممەد کەمال گوتیشی: "ئێمە بەردەوام لەناو خەڵکی خۆمانداین و پێشوازی لەو خەڵکە دەکەین، ھەروەھا ئەوانەی پشتگیری لە لیست و کاندیدانی پارتی دەکەن، ھەمووی بە قەناعەتەوە دێن و بڕوایان بەو ڕێبازە پیرۆزە ھەیە".
ناوبراو جەخت لەوەش دەکاتەوە: "خهڵكی خۆشهویستی كهركووك تەنیا خۆشەویستیی پارتی وای لێ کردوون پشتگیری لە پارتی بکەن، چونکە دەزانن پارتی لە پێناو کەرکووک چەند خەباتی کردووە و چەندە راستگۆ بووە، ھەر بۆیە خەڵک بە زۆری ڕووی لە پارتی دیموکراتی کوردستانە".
بڵند ئیبراھیم




