٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەربەست لەزگین: پارتی واتا ھەبوونی ھێز و ئیرادە و برایەتی و پێکەوەژیان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە ناحیەی سەرگەڕان ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیەکانی سنووری ناحیەکە پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتکردەوە. 

ئەمڕۆ شەممە ٩ی١٢ی٢٠١٣، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و ئاری نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب، ھەروەھا شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەنگەر کانەبی بەرپرسی لقی٢٣ی قەرەچووخ، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری فراواندا، ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیەکانی سنووری ناحیەی سەرگەڕان، پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتکردەوە. 

لە وتەیەکیدا سەربەست لەزگین، باسی لە گرنگی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کردوو رایگەیاند، پێویستە ھەموومان بەیەکەوە ھەوڵ بۆ سەرخستنی بەربژێرانی پارتیمان بدەین و بچینە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی١٩٧ی پارتیمان بدەین، چونکە ھەبوونی پارتی لەم ناوچەیە، واتا ھەبوونی ھێز و ئیرادە و برایەتی و پێکەوەژیان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار