زۆرینەی دەنگدەرانی سەرگەڕان دەنگیان بۆ لیستی پارتییە
_(1)__2023_12_09_h18m26s41__HK.jpg)
بەرپرسێکی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا کەسایەتییەکانی دەڤەری سەرگەڕان پشتگیری خۆیان بۆ لیستی پارتی نیشانداوە و دەڵێ: لە ڕۆژی ھەڵبژاردن زۆربەی دەنگدەرانی سەرگەڕان دەنگیان بۆ لیست و کاندیدی پارتیمانە.
یەحیا عەبدولکەریم، بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بانگەشەی ھەڵبژاردن لە دەڤەری مەخموور گەرمتر بووە و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بەرپرسانی ناوچەکە کەسایەتییە دیارەکانی سنووری ناحیەی سەرگەڕان پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان نیشانداوە و لە مەراسیمێکدا بەڵێنیان داوە کار بۆ سەرخستنی لیستی پارتی بکەن.
بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: زۆرینەی دەنگدەرانی ناوچەی سەرگەڕان کار بۆ سەرخستنی لیستی پارتی دەکەن و لە ڕۆژی ١٨ی مانگ دەنگ بە کاندیدی پارتیمان دەدەن، چونکە پارتی زۆر بەرگری لە دەڤەری سەرگەڕان و خەڵکەکەی کردووە.
یەحیا عەبدولکەریم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ڕۆژانە چەندین کۆبوونەوە و ئاھەنگ و مەراسیم بۆ پشتیوانی لیستی پارتی لە سنووری مەخموور بەڕێوە دەچن، بڕیاریشە ڕۆژی دووشەممە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری لە ناحیەی قەراجی سەربە قەزای مەخموور بەڕێوەبچێت.
قائید میرۆ




