حاكمی پێشووی سه‌ربازیی یه‌كێتی: یارییەکی ترسناک لە عێراق بەڕێوەدەچێت

حاكمی پێشووی سه‌ربازیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ڕاوێژكاری پێشووی سكرتێری گشتی یه‌كێتی بۆ كاروباری سه‌ربازی باس له‌و دۆخه‌ی عێراق ده‌كات و پێی وایه ناكرێت سیاسه‌تی ناڕێكی سه‌ربازی له عێراق له‌دژی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر ڕاست بكرێته‌وه.
حاكم حه‌مدی گلی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌و گروپانه‌ی ڕۆژانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كوردستان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گروپی سیاسین و ناسنامه‌یان دیاره، گرنگه ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌كان ڕێگرییان لێ بكات چونكه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت عێراق ناتوانێت كۆنتڕۆلی ئه‌و گروپانه بكات و به‌شێكیان شه‌رعییه‌تیان به‌خۆیان داوه و ئۆكه‌یان وه‌رگرتووه تا ئه‌م ترسه بخەنه ڕوو، دەبێ دیاربێ كێن ئه‌وانه‌ی ئۆكه‌یان به‌م گروپانه داوه بۆ هێرشكردن .. ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت ئه‌م دۆخه یه‌كلا بكاته‌وه و هاوکات ئه‌ركی محه‌مه‌د شیاع سودانییه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باڵانس ڕابگرێت كه ئه‌مه ئاسته‌مه چونكه دۆخه‌كه له‌ده‌ستی ئه‌ویش ده‌رچووه.
حاكم حه‌مدی ده‌شڵێت: به‌شێك له گروپه چه‌كدار و سیاسییه‌كان نیگه‌رانن له ڕێككه‌وتنی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا و عێراق چونكه خاڵێك هه‌یه له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا له هه‌ركوێی عێراق بێت مافی هه‌یه به‌رگری له خۆی بكات، ئه‌م خاڵه له‌لایه‌ن گروپه‌كانه‌وه هه‌زم ناكرێت بۆیه ئێستا ئه‌مه‌ریكاش به‌م خاڵه‌وه ده‌ستكراوه‌یه و بۆی هه‌یه ئەو گروپانە به ئامانج بگرێت ده‌بنه ترس له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، به‌داخه‌وه پێم وایه ئه‌م دۆخه به بێده‌نگی و به‌بێ كردار نامێنێته‌وه ئه‌مه‌ریكا حساباتی خۆی كردووه، پێداچونه‌وه به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقدا ده‌كات چونكه شیعه‌ی عه‌ره‌بی به‌شێكیان به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن و ڕێگاش ناده‌ن هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت قسه‌ی خۆی هه‌بێت چونكه سه‌دامی ڕووخاندووه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراتی دروست بكات نه‌ك دوای ئەو گروپی ترسناك دروست بێت.
ڕایشیگه‌یاند: عێراق به‌م دۆخه‌وه به‌ڕێوه ناچێت، سه‌رۆك بارزانی له 2012 هۆشداری دا كه عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت كه‌چی گوێ له ئامۆژكاریه‌كانی نه‌گیرا، ئه‌وه دۆخه‌كه‌یه ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ریكاش ئێستا باش ده‌زانێت سه‌رۆك بارزانی بۆچی كاتی خۆی ئه‌وه‌نده نیگه‌ران بووه له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی عێراق و ئیستاش هه‌موو ئه‌گه‌رێكی پێكدادان له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌یه، میلیشیاكان خه‌ریکن له عێراق خۆیان ده‌كه‌نه حاكم و بڕیار ده‌ده‌ن هه‌ندێك جار ته‌حه‌دای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن، یاریه‌كی ترسناك له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت گرنگ ئه‌وه‌یه كێشه‌ی به‌وه‌كاله‌تی ئه‌م گروپانه نه‌هێنرێته سنووری كوردستان.




