٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسعوود کاڕەش: ئەمساڵ ٨٠٠ پڕۆژە لەھەولێر جێبەجێکراون

سەرچاوە: KDP.info

جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەمساڵ لە سنووری ھەولێر نزیکەی ٨٠٠ پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێکراون، دەشڵێ: خەریکی ئامادەکردنی پلانی ساڵی داھاتووین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ساڵی نوێ لە سنووری پارێزگای ھەولێر.

مەسعوود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٨٠٠ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە ھەموو جۆرەکانیەوە جێبەجێکراون و بەشێک لەو پڕۆژانە لەسەر بودجەی پەرەپێدان و بەشێکی دیکەیان لەسەر بودجەی داھاتی شارەوانییەکان بووە، ژمارەیەک پڕۆژەی ئەمساڵ کۆتایی ھاتوون و ئەوانەشی ماون کاریان تێدا دەکرێت.

مەسعوود کاڕەش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێمە خەریکی ئامادەکارین بۆ پلانی ساڵی داھاتوو، لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بەردەوام لە کارکردنین بۆ ئەوەی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی پلانی ساڵانە ئامادە بکرێت و لەو شوێنانەی پێویستە بەپێی بودجەی بەردەست کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ بکەین.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار