سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین: لەم ھەڵبژاردنە پارتی سەرکەوتن بەدەست دێنێت

خانەقین_ KDP.info_ سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین گوتی: ئەم ھەڵبژاردنە دۆخی پارتی زۆر باشە و خەڵک ڕووی لە پارتی دیموکراتی کوردستانە و کورسی و سەرکەوتن بەدەست دێنێت، چونکە خەڵک پاداشتی پارتی دەکات.
سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین، ڕەفعەت موراد ئاغا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەم ھەڵبژاردنە زۆر باشە و کاری جدی دەکرێت و پارتی ئەمجارە کەسانی شارەزا و بەئەزموون و پسپۆری کاندید کردووە و جەماوەرێکی باشیان ھەیە و دەتوانن دەنگێکی باش بەدەست بێنن، چونکە کاندیدەکانیان لە خانەوادەی تێکۆشەری بەڕێزن و حزبیش ھاوکاری ماددی و مەعنەوەییان دەکەن، بۆیە ئەم جارە دۆخەکە باشە و پێم وایە پارتی لە سنووری پارێزگای دیالە دەنگێکی باش بەدەست دێنێت.
ڕەفعەت موراد ئاغا گوتیشی، لەم ھەڵبژاردنە کورد و بەتایبەتیش پارتی دەنگ و کورسی بەدەست دێنێت، چونکە ڕووی خەڵک لە پارتییە و پارتیش سەرەڕای ئەوەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھیچ کاریگەری لەسەر جەماوەری پارتی نەبووە و جەماورەی زیاتر بووە، بەرگری لە خاکی کوردستان کردووە و ھەمیشە خەمی خەڵکی ئەو ناوچانەی بووە، خەڵکیش ئەمەی لەبەر چاوە، بۆیە پاداشتی پارتی دەکەن، چونکە ئەم ھەڵبژاردنە بۆ کورد چارەنووسسازە و پێویستە ھەرتاکێکی کورد بچێتە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدات.
بڵند ئیبراھیم




