٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی شاری سۆرانه‌وه‌ وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كرد، وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق ئاماده‌یی هاوكاریكردنی بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، بە مەبەستی ئامادەیی بۆ هەر پێویستیەک و هاوکاریکردنی چارەسەری برینداران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ د. ساڵح حه‌سناوی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ پەیوەندی تەلەفۆنی بە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد. وێڕای دەبڕینی دڵگرانی و پرسە و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیان و هاووڵاتییانی سۆران بۆ ڕووداوی سوتانی باڵاخانەی نیشتەجێبوون لەشاری سۆران، ئامادەیی بۆ هەر پێویستێەک بۆ چارەسەری برینداران دەربڕی.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌وه‌ش هاتووه‌، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی دەرەنجامی قوربانیانی ڕووداوی سوتانی باڵاخانەکەی سۆران و جۆر و هۆکاری گیانلەدەستدان و ڕەوشی بریندارانی نەخۆشخانە و ڕێکارەکانی ئەنجامدراوی ڕوونکردەوە، سوپاسی هەڵوێست و هەماهەنگی و دەستپێشخەری پەیوەندی تەلەفۆنی بەڕێزیانی کرد بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، خوای گەورە کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هیوای چاکبوونەوە و سەلامەتی بۆ برینداران خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار