٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کارگەیەکی چیمەنتۆ لە زاخۆ دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کارگەیەکی چیمەنتۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکرێتەوە و دەبێتە یەکەم کارگە لەسەر ئاستی پارێزگای دهوک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

جگەرخوین تاهر، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێانی زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی ستراتیژی دابنێرێت، ئەویش کارگەی چیمەنتۆی دێرەبوونە لەسەر ڕووبەری 180دۆنم زەوی لە ناوچەی دێرەبوون کە نزیکەی 200 هەلی کار دەڕەخسێنێ.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی زاخۆ گوتی: وەزارەتی سامانە سرۆشتییەکان پشکنینی بۆ ناوچەکە کردووە تا 30 ساڵی دیکەی ماددەی سەرەتایی کارگەکە هەیە.
جگەر خوین تاهر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کارگەکە توانای بەرهەمهێنانی شەش هەزار تۆن چیمەنتۆی هەیە لە ڕۆژێکدا و دەبێتە یەکەم کارگە لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چونکە تا ئێستا کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەو سنوورە نییە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار