٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەختیار ھیجران : لەم ماوەیە زیاتر لە ١٠٠ کەس بە فەرمیی ھاتوونەتە ناو ڕیزەکانی پارتی

سەرچاوە: KDP.info

دوزخورماتوو _KDP.info_ بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو گوتی: لە دوزخورماتوو بانگەشە گەرموگوڕ بووە و خەڵک ڕوو لە پارتییە و بەردەوام خەڵک دێنە ناو پارتی و لەو ماوەیە زیاتر لە ١٠٠ کەس بەفەرمیی ھاتوونەتە ناو ڕیزەکانی پارتی و ئەوانیش خەڵکێکی زۆریان لەگەڵ دایە، بۆیە ئەم جارە دەنگمان زیاد دەکات و ئومێدێکی گەورەمان ھەیە کاندیدمان سەرکەوێت.

بەختیار ھیجران ، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە لە سنووری قەزای دوزخورماتوو بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین کاندیدێکمان ھەیە بە ناوی تارا جەلال حەمید، ژمارە ١٢ لە لیستی ٢١٩ی حەسمی نیشتیمانی و لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەوە بەردەوامین و ئێستا چەند لە ھەڵبژاردن نزیک دەبینەوە بانگەشە گەرموگوڕتر دەبێت، کەرنەڤاڵێکمان کردووە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر و خەڵکێکی زۆریش ڕووی لە پارتییە، پێش دوو ڕۆژە کەسایەتیەکی دیاری عەشیرەتی داودە شێخ عزیز و خەڵکێکی زۆر ھاتنە ناو ڕیزەکانی پارتی و پشتگیری خۆیان بۆ کاندیدی پارتی دووپاتکردەوە، جگە لەوەش ڕۆژانە خەڵک سەردانی ئۆفیسەکانی ئێمە دەکات، بۆیە لەو ماوەیە بە فەرمیی زیاتر لە ١٠٠ کەس پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە و ئەوانیش خەڵکێکی زۆریان لەگەڵ دایە، بۆیە دۆخی کاندیدەکەمان بۆ ئەم ھەڵبژاردنە زۆر باشە و دەنگەکانی ئێمە بەراورد بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیادی کردووە.
بەختیار ھیجران گوتیشی: بەڵام ھەندێک پێشێلکاری دەکرێت وەک دڕاندن و شێواندنی  پۆستەر و وێنەکانمان، بەڵام بەھەندمان وەرنەگرتووە و بەردەوامین لە ڕازاندنەوەی شار بە وێنە و ئاڵا، سەردانی ماڵ بەماڵمان دەستپێکردووە و ئومێدێکی زۆرمان ھەیە کاندیدی ئێمە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین سەرکەوێت.
ھیجران باسی لەوەش کرد: ئێمە بەردەوام دەبین لە بانگەشەی خۆمان، چەند نزیک بینەوە چالاکی زیاترمان دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین کاندیدەکەمان بە دەنگێکی باش سەرکەوێت و ببێتە نوێنەری خەڵکی خۆمان لە ئەنجوومەنی پارێزگا و داکۆکی لەمافی خەڵک بکات و خزمەتیان بکات.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار