دهۆک.. بایی 9 ملیار دینار پڕۆژە کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە

دھۆک -KDP.info- سکرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، دوای رەزامەندیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگای دھۆک بە گوژمەی 9 ملیار دینار پڕۆژەی جۆراوجۆر کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.
میلەت عیسمەت، سکرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگاری دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە پارێزگای دھۆک دوای رەزامەندیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە گوژمەی 9 ملیار و 500 ملیۆن دینار پڕۆژەی کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ژمارەیەک پڕۆژەی جۆراوجۆرن.
عیسمەت گوتیشی، ئەو پڕۆژانەی کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە، پێکدێن لە لێدانی بیری ئاو و دروستکردنی تۆڕی ئاو بۆ گوندی ئیمینکێ لە زاویتە و دروستکردنی ھۆڵی بۆنەکان لە قەزای بەردەڕەش و دێرەلوک و دروستکردنی بەنداوی بارزانکا.
دەشڵێت، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت بۆ سەرجەم مزگەوتەکانی پارێزگای دھۆک، کە نەوتیان بۆ دابین کراوە و ئامێری پێویست وەکو شۆفەڵ و تایە و عادیلەی ستیل بۆ سەرۆکایەتی شارەوانیی گردەسێن دەکردرێن، ئەویش رەزامەندیی لەسەر دراوە.
بڵند ئیبراھیم




