ئافرەتانی گوێڕ: دەنگمان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتییە
_(2)__2023_12_07_h14m38s57__ER.jpg)
گوێڕ-KDP.info- ئافرەتان و دەنگدەرانی شارەدێی گوێڕ، پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی نیشان دا و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، رۆژی دەنگدان زۆربەی ئافرەتانی گوێڕ بەشداریی ھەڵبژاردن دەکەن و دەنگیان بۆ لیستی پارتی دەبێت.
گوڵان حوسێن، چالاکی مەدەنی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئێمە وەک ئافرەتانی گوێڕ رۆژی ١٨ی مانگ دەچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگمان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتییە، چونکە جگە لە پارتی ھیچ لایەنێکی دیکە خزمەتی بە ئافرەتانی ناوچەکەی ئێمە نەکردووە، ئەمە بۆچوونی زۆربەی ئافرەتانی سنووری گوێڕە و رۆژی ھەڵبژاردن دەکەینە رۆژی سەرکەوتن".
ئامینە ئەحمەد، کە دەنگدەرێکی دیکەی دەڤەری گوێڕە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "رۆژی دەنگدان بە کەژاوە دەچین بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان و لیستی پارتی ھەڵدەبژێرین، لەبەر ئەوەی ماف و داخوازیی خۆمان لە کارنامەی لیستی ١٩٧ی پارتیدا دەبینینەوە، لە ھەموو ھەڵبژاردنەکانی رابردووش ئافرەتانی سنووری ئێمە رۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە سەرخستنی لیستی پارتی".
لای خۆشیەوە، سۆزان حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "گوێڕ یەکێکە لەو دەڤەرانەی ھەمیشە پاڵپشتی پارتی بووە و پارتی لای ئێمە پێگەیەکی تایبەتی ھەیە، دڵنیاین لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەش پارتی ھەر ھێزی یەکەم دەبێت، چونکە ھەموو چین و توێژەکانی گوێڕ پاڵپشتیی لیستەکەی پارتی دەکەن، بە تایبەتی ئافرەتان و چەندین ئافرەتیش پەیوەندییان پێوە کردووین بۆ رۆژی ھەڵبژاردن نەک هەر تەنها ئامادەن دەنگ بە لیستی پارتی بدەن، بەڵکوو دەنگیش بۆ پارتی کۆ دەکەنەوە".
قائید میرۆ




