٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد سەباح: بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی مووچەی مانگی 9 و ناردنی سێ 700 ملیار دیناری دیکە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: "تەواوی ڕێکارەکانی ناردنی 700 ملیارەکە تەواو بوون، بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەکرێت."

ئاماژەی بەوەش دا، گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی بەردەوام دەبێت و لە کاتێکی نزیکدا شاندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغدا.

لەبارەی سێ مووچەکەی ئەمساڵ، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران گوتی: "مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نامەی بۆ سوودانی ناردووە، نامەی مەسروور بارزانی بۆ سوودانی لەبارەی سێ 700 ملیار دیناری دیكە خاڵی یەكەمی گفتوگۆكانمانە."

هەواڵی پەیوەندیدار