وتەبێژی حکوومەت: لەگەڵ گەیشتنی 700 ملیارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

ھەولێر-KDP.info- وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات، ده‌شڵێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندی و ئه‌و دوو عه‌قڵیه‌ته سه‌لیمه، دوو عه‌قڵیه‌تی هاوشێوه‌ی دیكه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه نه‌یاری ئه‌و دوو عه‌قڵیه‌ته باشه‌ن.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نیه‌تێكی باش له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌دیده‌كرێت و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی و سوودانی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دوو عه‌قڵیه‌تی وه‌ك یه‌ك له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌رامبه‌ر به‌و دوو عه‌قڵیه‌ته باشه‌ی له ئارادایه.
راشیگەیاند، ئێستا بەرهەمی خۆماڵی پێی ناوەتە قۆناغێکی باشتر و دڵخۆشکەرتر، ئەگەر پێشتر ئێمە بەدوای بازاڕدا گەڕابین، ئێستا بازاڕەکانی جیهان بەدوای بەرهەمی کوردستاندا دەگەڕێت، ئەوە ئەو خەونە گەورەی جەنابی سەرۆک وەزیرانە، ئەوەی لای هەندێک کەس خەون بوو، ئێستا بۆتە راستی، چەند بەرهەمێک کە یارمەتی جووتیاران دەدات دەنێردرێتە دەرەوە، ئێستا نزیکەی 100 بابەت ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی بنێردرێنە دەرەوە .
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتیشی، به‌هۆی ئه‌و پاڵپشتییه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و عه‌قڵیه‌ته نێگه‌تیڤه‌ی له كوردستان هه‌یه، له به‌غدا هه‌موو هه‌وڵێك هه‌یه بۆ لێدان له قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و بچووككردنه‌وه‌ی پێگه ده‌ستوورییه‌كه‌ی و بێبه‌شكردنی له هه‌موو مافه‌كانی.
جه‌ختیشیكرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ سه‌رخستنی عه‌قڵیه‌ته پۆزه‌تیڤه‌كه و رێگه‌گرتن له سه‌ركه‌وتنی عه‌قڵیه‌ته نێگه‌تیڤه‌كه، كه كار له‌سه‌ر سۆز و لایه‌نی ده‌روونی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بچووككردنه‌وه و له‌قاڵبدانی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌سدا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد هه‌رێمی كوردستان نه‌وت بداته‌وه ده‌ست به‌غدا، هه‌موو كێشه‌یه‌ك به‌تایبه‌تی كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دۆسیه‌ی نه‌وتیشی دایه‌وه به‌غدا، به‌ڵام دۆخه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه و ئه‌و بانگه‌شه‌كارانه‌ش له به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی به‌غدا بێده‌نگ بوون.
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیشكرده‌وه پشتیوانی له ماف و شایسته‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ده‌كه‌ن و به به‌غدا ده‌ڵێن كۆتایی به‌و نادادییه بهێنێت و پرسی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر پرسێكی دیكه جیابكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه كرد، چاوه‌ڕوانن له رۆژانی داهاتوودا رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای ناردنی بڕی قه‌رزی كردووه بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه بۆ پێدانی مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات قۆناغی سێیه‌می ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌م رۆژانه ده‌گات و به‌گه‌یشتنیشی به‌سه‌ر مووچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا پێشڤه‌چوونێك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه. جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵكوو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه كه تێچووی كۆمپانیاكان دیاری بكرێت و بدرێت كه به جۆرێك بێت كۆمپانیاكان تووشی زه‌ره‌ر نه‌بن.
روونیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ته‌ی مانگی ئادار كه تێیدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راگیرا، به تێكڕای 85 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه 11 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وتی به حكوومه‌تی عێراق داوه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تی عێراق نه خه‌رجی تێچوو و نه مافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی نه‌داوه.
سه‌باره‌ت پرسی كاره‌با پێشه‌وا هه‌ورامانی گوتی، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وێستگه‌ی بازیان به ته‌واوه‌تی له كار كه‌وتبوو، هه‌روه‌ها وێستگه‌ی خوڕمه‌ڵه‌ش كێشه‌ی تێكه‌وتبوو، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ش پێویست به ماوه‌ی هه‌شت رۆژ هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به ته‌واوه‌تی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، هاوكات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌م بابه‌ته پێكهاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری دروستبوونی ئه‌و كێشه بزانرێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیك ده‌بینه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان نمایشی سیاسی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستیپێكردووه و سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی عێراق باسی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات. سه‌باره‌ت به 700 ملیار دیناره‌كه‌ش گوتی، هه‌فته‌ی داهاتوو به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ده‌گات.




