سەنگەر کانەبی: بە هەوڵی پارتی زەوی کشتوکاڵی مەخموور دەخرێنە ناو پلانی کشتوکاڵی عێراق
__2023_12_06_h19m18s1__HK.jpg)
بەرپرسی لقی پارتی لە مەخموور ڕایگەیاند: بە هەوڵی پارتیمان زەوی کشتوکاڵی جووتیارانی سنووری قەزای مەخموور دەخرێنە ناو پلانی ساڵانەی کشتوکاڵی لە عێراق لەسەر سنووری پارێزگای نەینەوا سوودمەند دەبن.
سەنگەر کانەبی گەورە، بەپرسی لقی 23ی قەرەچوغ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەسەر داواکاری جووتیارانی سنوورەکە و بە هەوڵ و پێداگری لقی 23 پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیاردرا سەرجەم زەویە کشتوکاڵیەکانی سنووری قەزای مەخمور بخرێنە پلانی کشتوکاڵی (خطه زراعی) ئەو ساڵی پارێزگای نەینەوا و سەرجەم مافەکانی جووتیاران پارێزراوبێت کە پێشتر جووتیارانی سنوورەکە سوودمەند نەبوون و بێبەشکرابوون.
سەنگەر کانەبی گەورە گوتی: پارتی لە ڕابردوودا بەرگری لە مافی جووتیارانی دەڤەری مەخموور کردووە و چەندین دەستکەوتیش بە هەوڵی پارتی و نوێنەرانی پارتیمان بۆ جووتیارانی سنوورەکە بەدەست هاتوون، لەمەودواش هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن بە مەبەستی پاراستنی مافی جووتیارانی قەزای مەخموور و ناحیەکانی.
قائید میرۆ




