٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.فارس بریفکانی: ئەو جیاکارییەی ھەیە لە نەینەوا پارتی نایھێڵێت

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لیستی پارتی بەھێزترین لیستی ھەڵبژاردنە، بەداخەوە سەرەڕای دابینکردنی بودجەیەکی زۆر و زەبەلاح بۆ پارێزگای نەینەوا وەک پێویست خزمەتگوزاری نییە و دەڵێ: ناعەدالەتی و جیاکاریش ھەیە و پارتی کۆتایی بەو ناعەدالەتییە دێنێ.

د.فارس بریفکانی، کاندیدی ژمارە ٢٧ی لیستی پارتی لە نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بانگەشەی ھەڵبژاردن بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و کاندیدانی پارتی لە کەسانی شارەزا پێکھاتوون ھەریەکە و لە بوارێکدا خزمەتی کردووە، خەڵکی پارێزگای نەینەوا پاڵپشتی لیستی پارتی دەکەن، بەتایبەتی ڕۆژانی ڕابردوو چەندین خانەوادەی ڕەسەن و بەناوبانگی مووسڵمان بینیوە پشتگیری لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

کاندیدی ژمارە ٢٧ی پارتی لە نەینەوا گوتیشی: بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی سنووری نەینەوا پارتی کارنامەی خۆی ئامادەکردووە، بەداخەوە پێشتر سەرەڕای بودجەیەکی زۆر بۆ پارێزگای نەینەوا جیاکاری ھەبووە لەنێوان ناوچەکان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری، لەدوای ھەڵبژاردن ئەو جیاکاری و ناعەدالەتییەی لە مووسڵ ھەیە نامینێ و لەسەر دەستی پارتی کۆتایی دێت.

د. فارس بریفکانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لیستی ١٩٧ی پارتی لیستی سەرۆک بارزانییە و خەڵک و دەنگدەرانی نەینەوا پێشتر ئەزموونیان ھەیە لەگەڵ کاندیدانی پارتی، ئێمە بەڵێن بە خەڵکی نەینەوا دەدەین سەرکەوتنی پارتی دەکەینە وێستگەیەکی نوێ بۆ ئاوەدانی و پێکەوەژیان و ئارامی ناوچەکە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار