عەلی خەلیل: پارتی لەکوێ بێت سەقامگیری لەوێیە

بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان پێی وایە، لەھەر شوێنێک پارتی دەسەڵاتداربێت ئارامی و سەقامگیری لەوێیە، دەشڵێت: بانگەشەی ھەڵبژاردن لە مووسڵ بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و پارتی ڕۆژی ١٨ی مانگ سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکات.
عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بارەگاکانی پارتی دەگەڕێنەوە مووسڵ و خەڵکی ئەو سنوورە پێشوازی لە گەڕانەوەی پارتی بۆ ناوچەکانیان دەکەن، بە ئاھەنگ و دیلانەوە پێشوازی لە گەڕانەوەی پارتی دەکرێت بۆ سنووری پارێزگای نەینەوا، چونکە دەزانن پارتی لەکوێ بێت ئارامی و سەقامگیری لەوێیە.
بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنووری مووسڵ بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و کاندیدانی پارتیش ڕۆژانە پەیامی پارتی بە ھاووڵاتییانی مووسڵ دەگەیەنن بۆ ئەوەی بەشداربن لە پرۆسەی ھەڵبژاردن.
عەلی خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەھۆی پێگەی جەماوەری پارتی و ھەڵوێستی خەڵکی مووسڵ بەرامبەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە پارتی سەرکەوتنی گەورە لە ھەڵبژاردن تۆمار دەکات و داوا لە دەنگدەران دەکەین ڕۆژی ھەڵبژاردن بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن.
قائید میرۆ




