بەرپرسێکی پارتی لە کەرکووک: بۆ خەڵک دەرکەوتووە تەنیا پارتی خاوەنداریەتی کەرکووک دەکات
_(1)__2023_12_06_h17m12s11__HK.jpg)
کەرکووک_KDP.info_ کارگێڕی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەموو لایەنەکان شەش ساڵە لە کەرکووکن.. نەیانتوانی ئاڵای کوردستان ھەڵبدەن، پارتی دیموکراتی کوردستان پێش گەڕانەوەی ئاڵای کوردستانی بۆ شارەکە گەڕاندەوە، ھەر بۆیە خەڵک پارتی بە خاوەنی کەرکووک دەزانێت و بەردەوام ڕوو لەپارتی دەکەن.
ئارام ئەحمەد مامە، کارگێری لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو ھەموو خەڵک و جەماوەرە خۆشەویستەی شاری کەرکووک ڕوو دەکەنە پارتی دیموکراتی کوردستان هۆکارەکەی بۆ ھەڵوێست و داکۆکیی سەرۆک بارزانی لەسەر کەرکووک و کوردستانییەتی کەرکووک دەگەڕێتەوە، هاوکات گرنگی شارەکە و ئاڵای کوردستانیش کە ئێمە لەوێ نەبووین وەکو ئەوە وابوو کورد کوردی لێنەبێت بۆیە ئەوەی خاوەنداریەتی کەرکووک دەکات پارتی دیموکراتی کوردستانە چونکە شەش ساڵە لایەنەکانی کوردی لە کەرکووکن و یەک ڕۆژ نەیانتوانیوە بە مۆرکێکی ڕەسەنایەتی کوردییەوە ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگاکانیشیان هەڵبدەن نەک لە ناوشار کە بەپێی دەستوور ئاڵایەکی فەرمییە، بۆیە لە غیابی پارتی ئاڵای کوردستان نەبوو، پارتی کە ھاتەوە پێش گەڕانەوە ئاڵای کوردستانی گەڕاندەوە بۆ شارەکە، ئێستا لە ھەموو شوێنەکانی کەرکووک ئاڵای کوردستان دەشەکێتەوە.
ئارام ئەحمەد مامە گوتیشی: تا پارتی دیموکراتی کوردستان نەگەڕابووەوە بۆ کەرکووک خەڵک پێی وابوو کورد نەگەڕاوەتەوە، بۆیە ئەوەی خاوەنداریەتی کەرکووک دەکات پارتی دیموکراتی کوردستانە، ھەر ئەمەش وای کردووە خەڵک بە لێشاو ڕوو لەبارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات و پشتیوانی لە لیست و کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات، لەکاتێکدا تەنھا بارەگای لقی سێ کراوەتەوە و لیژنەی ناوچەکان ماون کە ئەوان سوتاندبوویان و سوپای تێدایە و پێویستی بە وەرگرتنەوە و نووژەنکردنەوە ھەیە، ئێستا تەنھا یەک بارەگامان کردۆتەوە خەڵک بەو شێوەیە دڵخۆشن و پێشوازیمان لێ دەکەن و بەردەوام بارەگا پڕە لە خەڵکی خۆشەویستی کەرکووک بۆ پشتیوانی لە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بڵند ئیبراھیم




