د.فه‌رهاد كه‌ركووكی: هه‌ڵمه‌تی ماڵ بەماڵ ده‌ستی پێكردووه

سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ڵمه‌تی پارتی له كۆڵان و ماڵبه‌ماڵ ده‌ستی پێكردووه و ئه‌مڕۆ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گه‌یشتونه‌ته كه‌ركووك و دابه‌زیونه‌ته ناوشار.
د.فه‌رهاد كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك -گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: چه‌ند ڕۆژێكه پلانی نوێی پارتی ده‌ستی پێكردووه، ئه‌ویش سه‌ردان و گه‌ڕانە به گه‌ڕه‌ك و شوێنه گشتییه‌كاندا، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئەمڕۆ شاندێكیان هاتنه كه‌ركووك و دابه‌زیونه‌ته ناوشاره‌وه، خه‌ڵكێكی زۆریان بینووه و بڕیاره سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار و شوێنه‌كانی دیكه‌یش بكه‌ن، خه‌ڵكێكی زۆر به‌په‌رۆشە بۆ پارتی، خه‌ڵكی كه‌ركووك هیلاک و نیگه‌رانن له‌وه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه ئیداره‌یه‌كی خراپیان هه‌بووه و داواكارییان زۆره و داوای خزمه‌تگوزاری و دامه‌زراندن ده‌كه‌ن چونكه په‌راوێزخراون.
ڕایشیگه‌یاند: پارتی هه‌وڵ ده‌دات ئیداره‌ی ئه‌و شاره ڕاست بكاته‌وه و پارێزگارێكی كوردی دڵسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌ر دابنرێت، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه پارتی ده‌نگی زۆر ده‌ھێنێت، ئیستا چاوه‌كان هه‌موویان له‌سه‌ر پارتین چونكه به قوه‌تێكی زۆره‌وه دابه‌زیوه‌ته‌وه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه، كاندیده‌كانی پارتی ماڵه‌وماڵ ده‌كه‌ن و پێشوازی و پشتیوانی زۆریان لێ ده‌كرێت، پارتی له ئاستێكی فراوانی جه‌ماوه‌ری پێشوازی لێده‌كرێت چونكه خه‌ڵكی كه‌ركووك باش پارتی ده‌ناسن و ده‌زانن پارتی خه‌مخۆریانه.




