٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

جێگری سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: شاندێکی هەرێمی کوردستان سبەی بەشداری کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەکەن.

کەمال ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سبەی لە شاری دوبەی کۆنفرانفسێک لەبارەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەڕێوە دەچێت و شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری دەکات، ئەمڕۆ شاندی هەرێم کە پێکهاتووە لە سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرهێنان و وەزیری بازرگانی و پارێزگاری هەولێر و یەکێتی وەبەرهێنەران بەرەو ئیمارات بەڕێکەوتوون.
کەمال ئەحمەد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کۆنفرانسەکە سبەی چوارشەممە دەست بە کارەکانی دەکات و د.محەمەدشوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پانێلی دەبێت لە کۆنفرانسەکەدا، به گشتی باس لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەکرێت و شاندی هەرێمی کوردستانیش باس لە پرۆسەی وەبەرهێنان و ئاوەدانی دەکەن.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار