کاندیدی ژمارە ٢ی پارتی لە دیالە: خەڵک پێیان خۆشە پارتی نوێنەرایەتی ئەوان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بکات

خانەقین _KDP.info_ کاندیدی ژمارە ٢ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان جەماوەرێکی زۆر باشی هەێە، نەک تەنھا کورد .. بگرە عەرەبێکی زۆریش پشتگیری لە پارتی دەکەن و پێیان خۆشە پارتی نوێنەرایەتی ئەوان بکات لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، چونکە لایەنەکانی دیکەیان تاقیکردۆتەوە و ھیچ خزمەتێکیان نەکردوون.
فازل ئاغاجان ، کاندیدی ژمارە ٢ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر باش بەڕێوە دەچێت و خەڵک پێشوازییەکی زۆر باش لە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، ئێمەش بەردەوام لە ناو خەڵکی خۆمانین، زیاتر سەردانەکانمان مەیدانین و بەردەوام دەبین تا زۆرترین پشتگیری بۆ لیستی پارتی بەدەست بێنین، خەڵک زۆر دڵخۆشە بە پارتی و دەیانەوێت پارتی نوێنەرایەتی ئەوان بکات لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، چونکە ھێزەکانی دیکەیان تاقیکردۆتەوە و نەیان توانیوە ھیچ خزمەتێکیان بکەن، بۆیە دەزانن پارتی دەبێتە داکۆکیکار لە مافەکانیان و خزمەتیان دەکات .
گوتیشی: نەک تەنھا کورد عەربێکی زۆر و چەندین ھۆزی عەرەب پشتگیری لە لیست و کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و زۆر پێیان خۆشە پارتی ببێتە نوێنەری ئەوان، ئێمە ئەوەی لە تواناماندابێت خزمەتیان دەکەین و کار بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان دەکەین.
دەشڵێت: حزب بەتایبەت لقی ١٥ی پارتی لە خانەقین ھاوکارێکی زۆری ئێمە دەکات و جیاوازی لە نێوان کاندیدان ناکات، زیاتر جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە پارتی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێت، چونکە لە سنووری دیالە و خانەقین پارتی جەماوەرێکی زۆری ھەیە، بۆیە دڵنیایین ئەم جارە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە کورسی بەدەست دێنین.




