٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو گوڵیزار فەتاح موسا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (گوڵیزار فەتاح موسا) کرد، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێز/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (گوڵیزار فەتاح موسا)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (گوڵیزار فەتاح موسا) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بگرێ.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار