٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدێکی پارتی لە کەرکووک: شاری کەرکووک بێ پارتی بۆشاییەکی گەورە بوو

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_ کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک دەڵێت: خەڵکی کەرکووک تازە ھەست دەکەن نەبوونی پارتی لە کەرکووک بۆشاییەکی گەورەیە و ئەو شارە وەکو جەھەنم وایە، بۆیە نەک کورد .. عەرەب و تورکمانیش بەردەوام ڕوو لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

کاندیدی ژمارە ٩ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئاکۆ سلێمان تاھر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: چەند لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نزیک دەبینەوە خەڵک زیاتر ڕوو لە پارتی دەکات و ئێمەش زیاتر سەردانی ناو جەماوەری بەشەرەفی کەرکووک دەکەین و سەردانی مەیدانی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی ئەنجام دەدەین، بۆ ھەر شوێن و ماڵێک بچین زۆر بە گەرموگوڕی پێشوازیمان لێ دەکەن، ئەمەش مایەی دڵخۆشی ئێمەیە و نیشانەی سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

ئەو کاندیدەی پارتی گوتیشی: لەوەتەی پارتی دیموکراتی کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ کەرکووک خێر و بەرەکەت بەسەر ئەو شارەدا باریوە، تەنانەت کێشەیەکی کۆمەڵایەتیش ڕووینەداوە و عەسکەرتاریەت نەماوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە  نەبوونی پارتی لە ماوەی ئەم چەند ساڵە چەند  بۆشاییەکی گەورە بووە، بۆیە خەڵک دڵخۆشە و پێیان باشە لەمەودوا پارتی لە کەرکووک نوێنەرایەتی ئەوان بکات، بۆیە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵدەبژێرن.


بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار