ئەحمەد ھادی: لیستی ١٩٧ی پارتی ھەڵبژێرن لیستی ھەموومانە
__2023_12_06_h14m52s48__ER.jpg)
کاندیدێکی عەرەب لەسەر لیستی ١٩٧ی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لیستی پارتی لە نەینەوا لیستی ھەموومانە و داوا لە دەنگدەرانی نەینەوا و مەخموور دەکەم ڕۆژی ١٨ی مانگ بەشداری ھەڵبژاردن بکەن و لیستی ١٩٧ی پارتی ھەڵبژێرن.
ئەحمەد ھادی، کاندیدی ژمارە ٤٣ی پارتی لە نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لیستی ١٩٧ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لیستی ھەموو پێکھاتە و چین و توێژەکانە داوا لە دەنگدەرانی سنووری پارێزگای نەینەوا دەکەم ڕۆژی ١٨ی مانگ بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن و لیستی ١٩٧ی پارتی ھەڵبژێرن بۆ ئەوەی بگەنە مافەکانیان و پارتی بتوانێت لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەرگری لە مافەکانیان بکات.
کاندیدەکەی پارتی گوتیشی: پارتی لە ڕابردوو زۆر خزمەت و بەرگری لە ھاووڵاتییان کردووە، بەتایبەتی ئەو سنوورەی ئێمە لە قەزای مەخموور جیاوازی لەنێوان کورد و عەرەب و پێکھاتەکانی دیکەی ناوچەکە نەکراوە، چونکە پارتی حزبی ھەمووانە و پێویستە ھەموومان کار بۆ سەرخستنی لیستی پارتی بکەین.
ئەحمەد ھادی ڕوونی کردەوە: من وەک ھاووڵاتییەکی عەرەب بە شانازییەوە کاندیدی لیستی پارتیم و لەدوای ھەڵبژاردنیش ھەموو توانایەک دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی خزمەتی ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای نەینەوا بکەین و کارنامەی پارتی بۆ چوار ساڵی ئایندە لە نەینەوا جێبەجێ بکەین.
قائید میرۆ




