٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدێکی پارتی: ئافرەتان لە پۆستی حکوومەتی خۆجێیی پشکیان دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی پارتی لە پارێزگای نەینەوا پێی وایە، سەرکەوتنی لیستی ١٩٧ی پارتی مسۆگەرکردنی داواکارییەکانی ھاووڵاتییانە و دەڵێ: ئافرەتانی نەینەوا بێبەش ناکرێن لە پۆستی حکوومەتی خۆجێیی نەینەوا، پارتی بەرنامەی تایبەتی بۆ ئافرەتان ھەیە.

نەباء عزەدین، کاندیدی ژمارە ٤٨ی لیستی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پارتی بەرنامەیەکی گشتیری بۆ پارێزگای نەینەوا ئامادەکردووە و لەڕێگەی لیستی پارتییەوە لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەرنامەکەی پارتی جێبەجێ دەکرێت، کارنامەکەی پارتی بۆ چوار ساڵی داھاتوو ھەموو بوارەکانی ژیانی ھاووڵاتییانی نەینەوای لەخۆ گرتووە و ھیچ چین و توێژێک بێبەش ناکرێت، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی خزمەتگوزارییان وەک پێویست بۆ دابین نەکراوە.
کاندیدی ژمارە ٤٨ی لیستی پارتی دەشڵێت: لیستی ١٩٧ ھەڵبژێرن بۆ ئەوەی بتوانین کار بۆ خۆشگوزەرانی ئێوەی دەنگدەران و ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای نەینەوا بکەین، بەتایبەت من داوا لە ئافرەتانی سنوورەکە دەکەم دەنگ بە لیستی پارتی بدەن پلانمان ھەیە بۆ ئافرەتان و پێدانی پۆست لە حکوومەتی خۆجێیی نەینەوا.

نەباء عزەدین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پرۆسەی تەعریب و قەرەبووکردنەوەی ھاووڵاتییانی زیان لێکەوتوو و گەڕانەوەی ئاوارە سەربەرزەکان لە ئەولەویەتی کارەکانی پارتی دەبێت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، سەرکەوتنی لیستی پارتی مسۆگەرکردنی دەستکەوتەکانە بۆ چوار ساڵی ئایندە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار