ئامارەکان لە کەرکووک بۆ پارتی دڵخۆشکەرن
_(2)__2023_12_06_h14m52s3__ER.jpg)
کەرکووک-KDP.info- ڕێگه‌پێدراوی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری كه‌ركووك ڕایگەیاند، ڕۆژانه به هه‌زاران كه‌س له شاری كه‌ركووك دەنگی خۆیان بۆ لیستی پارتی دووپات دەکەنەوە و دەشڵێ، كه‌ركووكییه‌كان به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره دڵخۆش دەكه‌ین.
سامان ڕه‌شید، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: جوله‌یه‌كی زۆر باش له ڕێكخستنه‌كانی پارتی له كه‌ركووك دروست بووه، ڕۆژانه هه‌زاران كه‌س سه‌ردانی باره‌گاكانی پارتی دەکەن، ئەمەش وای كردو‌وه دڵخۆش بین به‌وه‌ی له سنووری پێشبینییه‌كانمانه‌وه ده‌نگ و كورسیی زیاتر بهێنین.
دەشڵێ: دڵنیاتان ده‌كەینه‌وه له كه‌ركووك به ئه‌نجامێكی شۆكهێنه‌ر ته‌پڵی سه‌ركه‌وتن لێ ده‌ده‌ین، كاندیدانی پارتیش زۆر دڵخۆشن، چونكه ئاستی پێشوازی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی كه‌ركووك بۆ لیستی پارتی، بێوێنه‌یه.
ڕایشیگه‌یاند: سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌مڕۆ ده‌رئه‌نجامی باش له‌سه‌ر كاندیدی ئێمه له‌ناو توركمان و عه‌ره‌به‌كانیش هه‌یه، دوو كاندیدی پارتی له‌ناو توركمان و عه‌ره‌بەکان لەپێشەوەن، به سه‌دان گه‌نجیش خۆبه‌خشانە بانگه‌شه بۆ پارتی ده‌كه‌ن.
سامان ئاماژەیشی دا: خه‌ڵكی كه‌ركووك به جۆش و خرۆشه‌وه سه‌ردانی باره‌گاكانی پارتی ده‌كه‌ن، ئاماری باش و دڵخۆشكه‌ر له بەڕێوەن بۆ پارتی.




