٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێز بەدران ئەحمەد حەبیب دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە بەڕێز بەدران ئەحمەد حەبیب دەکات بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی برا گەورەیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/12/6 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و نووسەری دیار بەڕێز بەدران ئەحمەد حەبیب، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی برا گەورەیان، سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.

بەڕێزیان وێڕای ھاوخەمی، ھیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت. لای خۆیەوە بەڕێز بەدران ئەحمەد حەبیب، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و ھاوخەمیی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار