وهزیری ناوخۆ لهگهڵ ئهنجوومهنی باڵای خانمان و ژمارەیەک رێکخراوی كۆمهڵگهی مەدەنی کۆبووەوە

ههولێر-KDP.info- رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای خانمان و ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی كۆمهڵگهی مەدەنی کۆبووەوە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرهنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لەگەڵ ئەنجومەنی خانمان و بەڕێوەبەراتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک رێکخراوی مەدەنی کۆبووەوە.
لە راگەیهندراوێکیشدا ئەنجوومەنی باڵای خانمان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکانی پەیوەست بە ئافرەتان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لەدوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکە خانزاد ئەحمەد ئهمینداری گشتی ئهنجوومهنی باڵای خانمان و گهشهپێدان رایگەیاند، باسکردنی ئامارەکانی تووندوتیژی بە واتای زیادبوونی نایەت، بەڵكوو هۆکارەکەی ئەوەیە ئێستا خەڵک هۆشیاربوونەتەوە و ئامادەن دەنگ هەڵبڕن.





