خانزاد ئه‌حمه‌د: پلانێکی پێنج ساڵیمان بۆ دەرخستنی تواناکانی ئافرەتان هەیە

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان ئاماژه به‌وه ده‌كات، باسکردنی ئامارەکانی توندوتیژی بە واتای زیادبوونی نایەت.
خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، باسکردنی ئامارەکانی توندوتیژی بە واتای زیادبوونی نایەت، بەڵكوو هۆکارەکەی ئەوەیە ئێستا خەڵک هۆشیار بووتەوە و ئامادەن دەنگ هەڵبڕن.
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، پێشتر توندوتیژی زۆربووه، بەڵام خەڵک کەمتر باسی دەکرد.
پێشتریش ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، رایگه‌یاندبوو، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بەردەوام پاڵپشتی لە ئافرەتان کردووە.
گووتبوشی: پلانێکی پێنج ساڵیمان بۆ دەرخستنی تواناکانی ئافرەتان هەیە.




