سروه به‌رزنجی: پارتی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه .. ئه‌مه بۆ كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا گرنگە

یه‌كێك له ئافره‌ته چالاك و دیاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه وه‌ك ڕێكخه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شێك له كاره‌كانی پڕۆژه‌ی ژینگه‌پارێزیی و به‌رده‌وامی دانه به ژینگه، باس له گرنگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات به‌تایبه‌ت سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی كه ده‌بێته هۆی گۆڕینی هاوكێشه‌ی ئیداره‌ی هه‌ردوو پارێزگاری كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا.
سروه جه‌واد به‌رزنجی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: گرنگه خه‌ڵكی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا ده‌نگ به لیستی 197ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن، پارتی هاوكێشه‌یه‌كی قورسه له ناوچه‌كه و له ئاستی دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵ و پێگه‌ی دیاره، بۆیه گرنگه ئه‌م پێگه به‌هێزه دیپلۆماسییه له داهاتووی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا ڕه‌نگ بداته‌وه، ئێستا هه‌ولێر چه‌قی جولەی بازرگانی و دیپلۆماسیه و جیهان باسی ده‌كات، بۆیه به سه‌ركه‌وتنی پارتی ده‌توانرێت خزمه‌تگوزاری و هێزی هه‌ولێر شۆڕبكرێته‌وه بۆ كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و پارتی به‌دڵنیاییه‌وه ئیداره‌یه‌كی خۆسه‌پێن قبوڵ ناكات كه قبوڵی نه‌كرد یه‌ك ڕێگا هه‌یه ئه‌ویش دروستكردنی ئیداره‌یه‌كی نوێیە كه دواجار ئه‌گه‌ر پارتی ببێته زۆرینه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا پارێزگار و ئیداره‌ی نوێ دروست بكات.
ڕایشیگه‌یاند: به هه‌وڵی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانرێت كۆتایی به عه‌سكه‌رتاریه‌تی كه‌ركووك بهێنرێت، هەر پارتی تا ئێستا ڕێگای نه‌داوه گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر گونده‌كانی كوردنشین له كه‌ركووك، ئه‌گه‌ر بێت و پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هێزێكی گه‌وره‌بێت بێگومان خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌توانن پێكه‌وه به‌ئازادی بژین، په‌یامی پارتی پێكه‌وه‌ژیانه له كه‌ركووك، جگه له به‌ربژێری كورد توركمان و عه‌ره‌بیش له لیستی پارتی هه‌ن، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌وه تێگه‌یشتوون دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر زیانێكی زۆر به‌و ناوچانه گه‌یه‌نراوه كه پێشمه‌رگه و ئیداره‌ی كوردستانی لێ دوور بووه بۆیه به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی كه‌ركووك له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ئه‌و ترسه‌ش لای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرسی كه‌ركووك ده‌ڕه‌وێته‌وه.
ده‌شڵێت: پارتی ئاوه‌دانی زۆری بۆ هه‌ولێر هێناوه، هه‌ولێر له ڕیزی پێشه‌وه‌ی شاره پێشكه‌وتووه‌كانه و زۆر ئارامە، بۆیه بە دەنگدان بە لیستی ژمارە ١٩٧ کوردستانی بوونی کەرکووک دەپارێزیت، پشتیوانیێکی بەهێز بۆ مافەکانت بەدەست دێنیت و سەرفرازی خۆت و نەوەکانی داهاتووت دەپارێزیت و زمانی دایکت لە کەرکووک بەرەوپێش دەبەیت.




