٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرەتای ساڵی نوێ گۆڕینی مامەڵە لە دۆلار بۆ دینار لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: دەست بە گۆڕینی مامەڵەی دۆلار بۆ دینار کراوە و بڕیارە سەرەتای ساڵی نوێ  گۆڕینی مامەڵە لە دۆلار بۆ دینار لە عێراق  و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەوزاد شێخ کامیل بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیاردراوە لەمەودوا مامەڵە لە دۆلار بۆ دینار بگۆڕدرێت و لە مەرزەکانیش دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و بڕیارە لە سەرەتای ساڵی تازە لە هەموو شوێنەکان جێبەجێ بکرێت، چونکە ئێستا لە دەروازە سنوورییەکان بە دینار پارە وەردەگیرێت و لە ناوخۆش بە هەمان شێوە، ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار و لە سەرتای ساڵی نوێش لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە جێبەجێ دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: ئەو بڕیارە زۆر گرنگە کاریگەری لەسەر بەهای دینار و هەرزانبوونی نرخی کەلوپەل لە بازاڕ دەبێت، لەبەر ئەوەی دۆلار بە 132هەزار دینار بە خەڵک دەدرێت، ئەمەش وا دەکات نرخی کاڵا هەرزان بێت و نرخی دیناریش بەرامبەر بە دۆلار بەرزبێتەوە، بۆیە ئەوە هەنگاوێکی زۆر باشە، لە هەر شوێنێک ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکرابێت لە سەرەتای ساڵی نوێ جێبەجێ دەکرێت.
دەشڵێت: ئەمساڵ بەراورد بەساڵی ڕابردوو مامەڵەی بازرگانی زۆر زیادی کردووە، نزیکەی چوار هەزار مۆڵەتی بازرگانی بە هەموو بوار و جۆرەکانەوە دراوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار