بەرپرسی لقی 23 بۆ KDP: پهیامێكی گرنگ له خهڵكهوه بۆ پارتی هاتووه

قەرەچووغ-KDP.info- بەرپرسی لقی 23ی قەرەچووغی پارتی دهڵێ، پارتی لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەدا دەنگی زیاتر لە سنووری ئێمە بەدەست دێنێ و دەشڵێ، پهیامێكی گرنگ له خهڵكهوه بۆ پارتی هاتووه، كه پشتیوانی لیستهكهی خۆیانن بە ژماره 197 و به ههموو گوڕوتینێكهوه ههوڵ دهدهن له ئاستی پارێزگای نهینهوا و دهروبهری، پارتی ببێته هێزی یهكهم.
سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی 23ی قەرەچووغ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بانگەشەی ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئاسایی لە سنووری ئێمە بەڕێوە دەچێت و رۆژ بە رۆژ بانگەشەی ھەڵبژاردن چڕتر دەبێتەوە، بەپێی پلانی ئێمە وەک پارتی لە مەخموور پێش کۆتاییھاتنی بانگەشەی ھەڵبژاردن، کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی گەورە بەڕێوە دەبەین و جەماوەرێکی بەرچاویش بەشداری تێدا دەکەن، کە کەرنەڤاڵەکە دوا چالاکی ئێمە دەبێت بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن".
بەرپرسی لقی قەرەچووغ دەشڵێت: "بە لێشاو خەڵکی روو لە پارتی دەکەن و پێشبینی دەکەین لە ھەڵبژاردنی 18ی ئەم مانگەدا دەنگی پارتی لە سنووری دەڤەری مەخموور زیاتر دەبێت لە ھەڵبژاردنەکانی رابردوو، کاندیدەکانی ئێمەش کاندیدی بەھێزن بۆ ھەڵبژاردن".
سەنگەر کانەبی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بەشێک لەو سنوورانەی ئێمە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵ، بەڵام تا ئێستا ھیچ کێشەیەک بۆ بانگەشەی پارتی دروست نەبووە لەو سنوورانە، دەتوانم بڵێم لێکتێگەیشتن ھەیە لە نێوان ئێمە و سوپای عێراق، بۆ ئەوەی ئاستەنگ بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن دروست نەبێت".
روونیشی کردەوە: "لەم سنوورە پهیامێكی گرنگ له خهڵكهوه بۆ پارتی هاتووه، كه پشتیوانی لیستهكهی خۆیانن بە ژماره 197 و به ههموو گوڕوتینێكهوه ههوڵ دهدهن له ئاستی پارێزگای نهینهوا و دهروبهری، كه ناوچه كوردییهكانن، پارتی ببێته هێزی یهكهم و ئهوهی دهیبینین جێگای دڵخۆشییه".
قائید میرۆ




