مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو (حەبیبە ئیسماعیل ئاغای سەرسیان) دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (حەبیبە ئیسماعیل رەسووڵ ئاغای سەرسیان) کرد، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (حەبیبە ئیسماعیل رەسووڵ ئاغای سەرسیان)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (حەبیبە ئیسماعیل رەسووڵ ئاغای سەرسیان) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بهدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣




