٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدێکی پارتی" ھەڵبژاردنی ئەمجارە گرینگە بۆیە پێویستە پارتی سەرکەوێت"

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی لیستی ١٩٧ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پێی وایە، ھەڵبژاردنی ئەمجارە گرینگە بۆیە پێویستە دەنگدەران پارتی ھەڵبژاردن و دەشڵێ، تا کورد کۆرسی زیاتربێت بەھێزتر دەبێت.

کاوەعەزیز، کاندیدی ژمارە ١٠ی لیستی پارتی بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئێمە کاندیدی لیستی لیستی ١٩٧ی پارتین بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ئێمە وەکو کورد گرینگە، چونکە دوای ھەڵبژاردن حکوومەتی خۆجێی نەینەوا لەسەر بنەمای ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پێک دێت و تا کورد دەنگ و کۆرسی زیاتربێت ئەوەندەش بەھێزتر دەبێت.
کاندیدەکەی پارتی دەشڵێت" بەھێزبوونی پارتی لە نەینەوا بەھێزبوونی کوردە لەو سنورە، لەبەر ئەوەش داوا لەدەنگدەران دەکەین بچنە سەر سندۆقەکانی دەنگدان و رۆژی ١٨ی مانگ لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێرن.

کاوە عەزیز ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" سنوری کارکردنی ئێمە زیاتر دەڤەری مەخموورە سوپاس بۆ خوای گەورە دواتر سوپاس بۆ خەڵکی شۆڕشگێڕی دەڤەری مەخموور بە کورد و عەرەبەوە لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن ھەموو ماڵێک دەرگایان والاکردوە بۆ لیستی پارتی و چوون لە رابردوو سەلماندیان پشتگیری پارتین ئێستا زیاتر جیدین بۆ سەرخستنی پارتی.
قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار