عادل مەڕوان: ڕۆژی ١٨ی مانگ سەرکەوتنی لیستی پارتییە
__2023_12_04_h15m45s33__ER.jpg)
کاندیدی ژمارەی ٢ی لیستی پارتی لە نەینەوا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ڕۆژی ١٨ی مانگ ڕۆژی سەرکەوتنی لیستی ئێمەیە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواو، داواش لە دەنگدەرانی نەینەوا دەکات بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.
عادل مەڕوان قولو، کاندیدی ژمارە ٢ ی لیستی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لیستی پارتی یەکێکە لە لیستە بەھێزەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پارێزگای نەینەوا و بەھۆی ھەبوونی جەماوەرێکی زۆر و خۆڕسکی پارتی لە سنووری پارێزگاکە دڵنیاین دەنگدەران لە ڕۆژی ھەڵبژاردن لیستی ١٩٧ی پارتی ھەڵدەبژێرێن و ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە ڕۆژی سەرکەوتنی لیستی پارتییە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا.
کاندیدەکەی پارتی لە نەینەوا دەشڵێت: داوا لە دەنگدەرانی نەینەوا دەکەم ڕۆژی ھەڵبژاردن بەشداری پرۆسەکە بکەن و دەنگ بەو لیستە بدەن، کەلە ھەموو ناخۆشی و نەھامەتی و کاتە کارەساتبارەکانی نەینەوا بەشداربووە و پشت و پەنای ئاوارە و خەڵکی دەربەدەر بووە.
عادل مەڕوان قولو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لیستی ئێمە لیستی سەرۆک بارزانی و خوێنی پێشمەرگە و ھەموو پێکھاتەکانە، ھەرچەندە دژایەتی پارتی بکرێت ھیچ لە پێگە و ھێزی پارتی کەم نابێـتەوە لەبەر ئەوەیش موژدەی سەرکەوتن نزیکە و پارتی ھەر بەھێزی گەورەی عێراق دەمێنێتەوە.
قائید میرۆ




