٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماموستایەکی زانکۆ : گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک تەواو کاریگەری دروست کردووە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info-  ماموستایەکی زانکۆ لە کەرکووک دەڵێت: گەڕانەوەی پارتی تەواو کاریگەری دروست کردووە و هەمووان دەزانن پارتی ئەمجارە دەنگێکی باش بەدەست دێنێت و هەست دەکەن تازە کورد بۆ کەرکووک گەڕاوەتەوە.

دکتۆر هەڵۆ  محەمەد، ماموستای زانکۆی کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای گەڕانەوەی پارتی و ئەو کەرنەڤاڵە گەورەیەی لە کەرکووک ئەنجامدرا و هێنانەوەی ئاڵای کوردستان بۆ شارەکە خەڵکی کەرکووک یەکجار دڵخۆشن، ئێستا هەست دەکەن کورد گەڕاوەتەوە و کەس ناتوانێ تەعدایان لێ بکات و بەرگریان لێ دەکرێت و کار بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان دەکرێت، ئەمەش خواستی خەڵکی کەرکووکە و تەنیا لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەیبینن ئەوکارەیان بۆ بکات.
دکتۆر هەڵۆ محەمەد گوتیشی: بەڵگەش بۆ قسەکانمان کە گەڕانەوەی پاراتی کاریگەری هەبوو، هەندێ لایەن هەست دەکەن هەندێک شتیان لەدەستداوە بە گەڕانەوەی پارتی .. ئێستا زۆر لە هەڵبژاردن دەترسن لەوەی پارتی زۆرینە بەدەست بێنێت، بۆیە عەرەبەکان لەڕێگەی پەرلەمانتارێکی خۆیان لە دادگا سکاڵایان تۆمار کردووە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەکرێت، بەهۆی ئەوەی وردبینی لە تۆماری ناوی دەنگدەران نەکراوە.
محەمەد باسی لەوەش کرد: ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد چارەنوسسازە و پێویستە هەمو تاکێکی کورد ئەم جارە نیگەرانییەکانیان بدەنە لاو زۆرینەی کورد لە کەرکووک دووپات بکەنەوە ، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەسەڵات بۆ کورد بێت و خزمەتی خەڵکی کەرکوک بکرێت ، چونکە ماوەی شەش ساڵە لە کەرکووک  کورد پشتگوێ خراوە و تەعدای لێ دەکرێت و خزمەتیان ناکرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار