٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زێباری بۆ KDP: وەزیر و بریکار و سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە ھەموویان ئامادەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێی وایە، ھیچ بیانوویەک بۆ یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە نەماوە و دەشڵێ، دەستبەکاربوونەوەی وەزیری پێشمەرگە، کاریگەری لەسەر پرۆسەی چاکسازی نێو ھێزەکانی پێشمەرگە دەبێت.

بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "وەزیری پێشمەرگە دەیویست چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بکات و پاڵنەر بووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی، پێم وایە پارتی و یەکێتی ئەگەر ھاوکاریی وەزیری پێشمەرگە بکەن، ھەنگاوێکی باش دەنێن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان".

راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێم گوتیشی: "دوای دەستبەکاربوونەوەی وەزیری پێشمەرگە، ھیچ بیانوویەک نەماوە بۆ دواخستنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، چونکە وەزیر و بریکار و سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە ھەموویان ئامادەن".

زێباری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بە بۆچوونی من ھاوکاری وەزیری پێشمەرگە زۆرە بۆ پرۆسەی چاکسازی و دڵنیام دەستبەکاربوونەوەی شۆڕش ئیسماعیل، کاریگەریی خۆی لەسەر یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەبێت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار