ئیبراھیم مەحموود: سنووری وانکێ بە ھەموو پێکهاتەکانی دەنگیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتییە

کاندیدی ژمارە ٣٨ی پارتی لە نەینەوا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھەموو پێکھاتەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا لە لیستی ١٩٧ی پارتی کۆبوونەتەوە و ڕۆژی ھەڵبژاردن دەنگیان بۆ پارتییە، بەتایبەتی سنوورێ ناحیەی وانکێ.
ئیبراھیم مەحموود، کاندیدی ژمارە ٣٨ ی لیستی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: خەڵکی نەینەوا بەگشتی لەدەوری لیستی ١٩٧ی پارتی کۆبوونەتەوە و ڕۆژی ١٨ی مانگ دەنگیان بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە داواکاریی خۆیان لە لیستی پارتیدا دەبیننەوە، بەتایبەتی ئەو سنوورەی ئێمە لە ناحیەی وانکێ بە کورد، عەرەب، موسلمان، ئێزدی و کریستیان زۆربەیان دەنگ بە پارتی دەدەن.
کاندیدی پارتی لە نەینەوا گوتیشی: نزیکەی ٢٠ ساڵە ئێمە لەو سنوورە کار دەکەین خەڵکی دەڤەرەکە ئاشنایەتی باشیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ھەیە و دەزانن ھەر پارتی خزمەتیان دەکات.
ئیبراھیم مەحموود بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لیستەکەی ئێمە بەھێزترین لیستی ھەڵبژاردنی پارێزگای نەینەوایە و دوای ھەڵبژاردنیش درێغی ناکەین بۆ جێبەجێکردنی داواکاری خەڵکی نەینەوا، ئەوە پارتییە لەو پارێزگایە دەتوانێت بڕیار بدات و چاودێری کارەکانی حکوومەتی خۆجێیی نەینەوا بکات.
قائید میرۆ




