ئومێد خۆشناو بۆ KDP: هه‌ولێر له گه‌شه‌كردنێكی زۆر خێرادایه
__2023_12_03_h14m58s36__ER.jpg)
پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه ده‌كات: گه‌شه‌ی شاری هه‌ولێر خێرایه، ئاستی پێشكه‌وتن و خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كه سه‌رنجی زۆر وڵاتانی جیهان و ته‌نانه‌ت وڵاته پێشكه‌وتووه عه‌ره‌بییه‌كانیشی ڕاكێشاوه.
ئومێد خۆشناو، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: هه‌ولێر له گه‌شه‌كردنێكی زۆر خێرادایه، دوای دروستكردنی شه‌قامی 150 مه‌تری، گه‌شه‌ی شار كه‌وته‌وه سنووری ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌وه و ئێستا خواستێكی زۆر له‌سه‌ر شوێنی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌و شوێنانه ده‌ستی پێكردووه، شوێنه گه‌شتیاره‌كانی هه‌ولێر جمه‌یان دێت، هه‌ولێر خواستێكی زۆری گه‌شتیاری له‌سه‌ره، گه‌شتیاری هه‌ولێر ته‌نیا گه‌شتیاری شوێنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شار نییه، به‌ڵكو له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر به‌هۆی خزمه‌تگوزاری زۆره‌وه گه‌شتیارێكی زۆر دێن، ئێستا گه‌شتیاری بیانی له‌سه‌رجه‌م جیهانه‌وه له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر له شوێنه گشتییه‌كان به ئازادانه ده‌بینرێت، ته‌نانه‌ت سه‌رنجی وڵاتانی جیهان و وڵاته پێشكه‌وتووه عه‌ره‌بییه‌كانیشی ڕاكێشاوه، تا دێت گه‌شه‌ی هه‌ولێر فراوانتر ده‌بێت، ئاستی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه‌ی ستراتیژی فراوانتر ده‌بێت، جیا له‌وه‌ش گرنگی زۆر به شوێنه دێرینه‌كان و بازاڕه میلییه‌كان دراوه، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر له‌ناو شاردا سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، هه‌ولێر داهاتێكی زۆری هه‌یه به‌هۆی خواستی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت بۆ بازاڕی میللی و شوێنه پێشكه‌وتووه‌كان، ڕێكخستنه‌وه‌ی شۆسته و شه‌قام و كه‌پری فرۆشیاران و گه‌یاندنی بۆڕی ئاوی لووله‌یی و چاكسازی له ئاوه‌ڕۆ و زێره‌به‌كان و كه‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی لافاو سه‌رجه‌میان هه‌ولێری ته‌واوی پێشخستووه.
ڕایشیگه‌یاند: هه‌ولێر ئێستا ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێیه له ئێران و توركیا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هه‌ولێر وه‌ك ناوه‌ندی گرنگی بازرگانی ده‌بینن، ئێران له‌ماوه‌ی ڕابردوو ئاماده‌ییان نیشاندا بۆ كارئاسانی زیاتر و ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی ئورمییه هه‌ولێر كراوه، هه‌روه‌ها توركیاش به‌هه‌مان شێوه چونكه هه‌ولێر جگه له ئاسایشی و به‌رقه‌راری سیاسی له‌هه‌مان كاتدا هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو نوێنه‌رایه‌تی و كونسوڵ و خه‌ڵكه بیانییه وای كردووه جوله‌ی بازرگانی زۆر بێت، ئه‌وه‌تا گه‌وره‌ترین كارگه‌ی ئاسن له‌سه‌ر ئاستی عێراق له شاری هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه، بۆرسه‌ی دراو له هه‌ولێر له ئاستێكی زۆر گه‌وره‌دایه و بازرگان و سه‌رمایه‌داری زۆری عێراق و كوردستان پشتیان پێ به‌ستووه، جیا له‌وه‌ش ئاستی خزمه‌تگوزاری ته‌نیا له‌سه‌نته‌ری شار نییه، ئێمه زۆر پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاریمان گه‌یاندووه‌ته كۆیه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م كابینه‌یه‌دا ئاستی خزمه‌تگوزارییە له سه‌نته‌ره‌وه بۆ سه‌رجه‌م قه‌زار و ناحییه‌كان به‌بێ جیاوازی شۆڕكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له پڕۆژه گرنگ و گه‌شتیارییه‌كان له‌م ماویه‌دا كاری زۆری له‌سه‌ر كرا پڕۆژەى دروستكردنی بەنداوی گۆمەسپان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوو، ئەو بەنداوە ڕووبەرەکەی (6 ملیۆن 125 هەزار) مەتر دووجایە، دەتوانێت (115 ملیۆن) مەتر سێجا باراناو گلبداتەوە، بە تەواوبوونی دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە پاراستنی سامانی ئاو و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر و کەرتی گەشتیاریی ناوچەکەش دەبووژێنێتەوە.
ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئاستی خزمه‌تگوزاری ته‌نیا له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتی نه‌ماوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كاركراوه بۆ به‌ستانداركردنی هێماكانی هاتوچۆ وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتوو و نوێكردنه‌وه‌ی نیشانه‌ی شه‌قام و پابه‌ندییەكانی هاتوچۆ پاره‌یه‌كی زۆر له‌نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆی شه‌قامه‌كان خه‌رج كراوه.
پارێزگاری هه‌ولێر باس له‌وه‌ش ده‌كات: له ئاستی ڕۆشنبیر و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌ولێر كاری زۆر كراوه، ئێستا ڕۆژانه ده‌یان چالاكی ڕۆشنبیری و ده‌یان چالاكی هۆشیاری كۆمه‌ڵگا و توندوتیژی دژی ئافره‌تان لە هەولێر ده‌كرێت، ئامانجی سه‌ره‌كیشمان ئه‌وه‌یه ڕێژه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له هه‌ولێر كه‌م بكه‌ینه‌وه، هه‌موو پشتگیرییه‌كی خۆمان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك دژ بە ئافرەتان و هه‌راسانكردنیان له سنووری پارێزگای هەولێر جا به هه‌ر پاساوێك بێت ڕادەگەیەنین و ڕۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستایانى ئایینى و هه‌موو ئه‌وانه‌ش بەرز دەنرخێنین کار دەکەن لە پێناو باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان.




