دانیشتووانی سێ گوندی تری كەركووك پارتیبوونی خۆیان راگەیاند

كەركووك-KDP.info- دوای پێوەندیكردنی ژمارەیەكی زۆر لە كاكەییەكان، ئەمڕۆ دانیشتووانی سێ گوندی كەركووك بە تەواوەتی پارتیبوونی خۆیان راگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەممه، كەمال كەركووكی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك- گەرمیانی پارتی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هاتنە ڕیزەكانی پارتی بەردەوامە و پارتی ماڵی هەمووانە، هاتنی كەسانی تر لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوامە.
زیاتر گوتی، ئێمە خۆمان بە پارێزەری مافی هاووڵاتییانی كەركووك دەزانین، بۆیە دەمانەوێ پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك لابەین و كەركووكییەكان بە ئارامی بژین.
دواتر نوێنەری ئەو سێ گوندە گوتی، ئێمە پێشتر هەموومان یەكێتی بووین، بەڵام بەهۆی پشتگوێخستنی یەكێتی بۆ كەركووكییەكان، بڕیارمان دا بێینە ڕیزەكانی پارتی و درێژە بە خەبات بدەین.
باسی لەوەش كرد، تەنیا ئەوان نین لە یەكێتی ناڕازین، بەڵكو هاووڵاتییانی كەركووك لە هەڵبژاردن وەڵامێكی توندیان بۆ یەكێتی دەبێت.




