٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد سەباح: هاتووین قسە بكەین لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری جیا جیا

سەرچاوە: KDP.info

شەمامك-KDP.info-  بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی لقی 23ی قەرەچووغ و د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەسنووری ناحیەی شەمامك كۆبوونەوەیەكی فراوانیان لەگەڵ چین و توێژەكانی كورد و عەرەب و بەرپرسی یەكە ئیدارییەكانی سنووری قەزای مەخموور  ئەنجامدا.

لەكۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەڕوونی باسی دەسكەوتەكانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی كرد، بەرامبەر بە دروست بوونی ئارامی و سەقامگیری و خزمەتگوزاری و ئاوەدانی.

هەروەها گوتی: ئەمڕۆش هاتووین لەگەڵ بەرپرسی یەكە ئیدارییەكانی سنوورەكە قسە بكەین لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری جیا جیا بەبێ جیاوازی لەناوچەكە ئەنجام بدەین.

هەر لە كۆبووەنەوەكەدا كۆمەڵێك بابەتی دیكە بۆ خزمەتكردنی دەڤەرەكە خرانە روو.

هەواڵی پەیوەندیدار